سەنتەری کەڵەشاخی ریان Rayn

سەنتەری کەڵەشاخی ریان Rayn Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from سەنتەری کەڵەشاخی ریان Rayn, Grocers, Kalar, As Sulaymaniyah.

14/06/2025

باشترین ڕۆژەکانی مانگ بۆ کەڵەشاخ 17و19و21مانگی عەرەبییە کە ئیمشەو 19مانگی عەرەبییە👉☝
07709540452

13/05/2025

ڕۆژە سونەکان بۆ کەڵەشاخ
-17کۆچی ڕۆژی پێنج شەممە
15/5/2025 پێنج شەممە -19کۆچی ڕۆژی شەممە -21کۆچی ڕۆژی دووشەممە
07709540452

*عجائب الزنجبيل*‏قال تعالى : ( ويسقون فيها كأسا كان مزاجها زنجبيلا )‏سورة الانسان-...‏إن الزنجبيل له الفوائد التالية:1) ...
09/07/2024

*عجائب الزنجبيل*

‏قال تعالى : ( ويسقون فيها كأسا كان مزاجها زنجبيلا )
‏سورة الانسان-...
‏إن الزنجبيل له الفوائد التالية:
1) كابح للشهية.
‏2) يساعد على إزالة إلتهابات المعدة
‏3) ينشط الكبد عن طريق مادة الكبريت الموجودة فيه, ويطرد السموم , ويساعد على بناء الدم
‏4) مضاد للغثيان والدوار
‏5) يساعد على علاج القولون او التخفيف من أمراضه, لأنه يوازن البكتيريا الموجودة فى القولون التي تسبب المرض.
6) يزيد من نسبة المناعة فى الجسم, لأنه يوجد في الزنجبيل 12 مركب مضاد مفيد للجسم
‏7) يساعد في علاج مرض الشقيقة نصف الرأس
‏8) يساعد على إزالة الأرق و الأعصاب
‏9) يساعد على تقوية الذاكرة ويقلل من ضعفها
‏10) يساعد على علاج العيون مثل الماء الأزرق والأبيض.
11) يعالج أمراض الربو والجهاز التنفسى
‏12) يعالج مرض الزكام و البرد
‏13) يساعد على علاج أمراض الجهاز التناسلي
‏14) يمنع من تجمد الأطراف خاصة فى المناطق الباردة
‏15) يعالج أمراض المفاصل
‏16) يعالج أو يقلل من مرض النقرص داء الملوك
‏17) يساعد على علاج عرق النساء الآلام التي تصاحب الديسك

ملاحظة اللي ضغطهم عالي يستخدموه بحذر ..

📸💡

https://t.me/tebya12

✅مانگی( 4  و  5  ) باشترين مانگەکانی ساڵن بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ ✅..........................................................
04/05/2024

✅مانگی( 4 و 5 ) باشترين مانگەکانی ساڵن بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ ✅
...................................................................................

🔴گونجاوترین نرخ
🔺بۆ زانینی نرخ کۆمێنت بکە.
🔵تۆ تەنها جارێک سەردانیمان بکە بەدڵنیایەوە گلەیت نابێ لە نرخمان ،وە پاکوخاوێنی و،شێوازی بڕین مان.

🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹 ✅خاوەنی ئەزمون و بڕوانامەی باوەڕپێکراو لەبواری کەڵەشاخ

🔵ئامادەین بۆ گرتنی کەڵەشاخ لە شوێنە جیاوازەکانی لەش بەڕێگەی زانستی وشەرعی بەبەکارهێنانی کوپ و لەزگەو نەشتەری تایبەت بە کەڵەشاخ بە شێوازێکی پاک وخاوێن

🕗کاتی ئیشکردن: لە ٨ بەیانی بۆ ١٢ شەو هەموو ڕۆژەکانی هەفتە هەمانە(جومعانیش)

💢 پێش هاتنت تەلەفون بکەی باشترە
ناونیشان کەلار گازینۆ گۆران سەرجادەی محمودکوردی نزیک ماکێت دایک
موبایل ٠٧٧٠9540452
..............................................................................
✅ئەگەر تۆ نرخت بەلاوە گرینگە ؟؟ئەوا لای ئێمە ھەرزانترین نرخە.
✅ئەگەر پاکوخاوێنیت بەلاوە گرینگە ؟؟ئەوە لای ئێمە بنەمای سەرەکیە.
✅ئەگەریش ئەتەوێ شوێن برینەکەت دیار نەمێنێ و زوو چاک ببێتەوە؟؟ ئەوا لای ئێمە بێخەمبە .
✅ ئەگەریش ئەتەوێ لای کەسانی طوبي و خاوەن ئەزموون کەڵەشاخ ئەجامبدەی ؟؟بێ دوودڵی ئێمە هەڵبژێرە.
✅ئەگەریش ئەتەوێ بە پێی حاڵەت و نەخۆشیەکەت کەڵەشاخت بۆ بکرێ؟؟تەنها لەچەن شوێنێکی دووبارە کوپەکانت بۆ دانەنرێ !؟دووبارەبێ دوودڵی ئێمە هەڵبژێرە. .

25/03/2024

بسم اللە سوده‌كانی كه‌ڵه‌شاخ بریتین له‌:-

١- کردنەوەی مولولە گەورە و بچوکەکانی خوێن و چالاککردنی سوڕی خوێن.
٢- کردنەوەی مولولە لیمفیەکان.
٣- چالاک کردنەوەی وزەی لەش.
٤- وریابوونی مێشک بۆ ئاگاداربوون لە گۆڕانەکان و پێدانی فەرمانە پێویستەکان چالاک دەکاتەوە.
٥- مژینی خوێنی پیس و ماددە کیمیاییە زیانبەخشاکان و پاشماوەی دەرمانەکان لە لەشدا کە لە نێوان پێست و ماسولکەکەندا کۆدەبێتەوە.
٦- بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لە لەشدا.
٧- ڕێکخستنەوەی هۆرمۆنات.
٨- باری دەرونی ڕێکدەخات.
٩- چالاککردنەوەی دەماخ و جوڵە و قسەکردن و گوێگرتن و هاستکردن و بیركردنه‌وه‌.
١٠- پەستان لادەبات.
١١- ترشەلۆکی زیادەی لەش دەمژێت و لەشی لێ ڕزگار دەکات.
١٢- رێژەی کۆرتیزۆن لە خوێندا زیاد دەکات کە کاردەکات لە کەمکردنەوەی ئازار.
١٣- رێژەی کۆلیسترۆڵی زیادە لە لەشدا کەمدەکاتەوە و ڕێژەی کۆلیسترۆڵی پێویست بۆ لەش زیاد دەکات.
١٤- رێژەی مۆرفینی سروشتی لە لەشدا بەرزدەکاتەوە.
لەگەڵ بوونی زۆر سودی دیکە، هەوەها بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی (ڕۆماتیزم – وشکبونی ئەژنۆ- ئازاری پشت- ئازاری مل و شان- رۆماتید- کەمی بەرگری لەش- شەلەل بون- نەخۆشی دڵ- نەخۆشیەکانی گورچیلە- پرۆستات- بەرزبونەوەی پەستانی خوێن- گەدەو قورحە- نەخۆشی پێست- شەکرە- دەوالی)هتد.
ناونیشان :کەلار -گازینۆ گۆران -سەرجادەی محمود کوردی- نزیک مارکێت دایک
ژ.07709540452
تێبینی هەرزانترین نرخی شار لای ئێمەیە تەنها 1,500بۆ هەرکوپێک

18/03/2024

🎁 کورتە فیدۆیەک لەسەر خوێنی ئەو کەسانەی جگەرە کێشن
🎉بێگومان جگەرەکێشان زیانێکی زۆری هەیە بۆ جەستە بەتایبەت بۆ ئاستی خوێن وگیرانی مولوولەکانی خوێنو جگەر
چارەسەری سرووشتیش بۆ ئەو کاریگەرییانەی جگەرە لەسەرجەستە کەڵەشاخە
بۆ گرتنی کەڵەشاخێکی تەندروست
سەردانی سەنتەری کەڵەشاخی ڕەیان بکەن
لە گازینۆ- گەڕەکی گۆران شەقامی محمود کوردی
ژ . 07709540452

 #ئایا دروستە کەڵەشاخ(حیجامە) لە ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا  بکرێ ؟ ئایا ڕۆژوو دەشکێنێ؟ ئایا تەندروستە بکرێ ؟کەڵەشاخ (حیجامە) ...
11/03/2024

#ئایا دروستە کەڵەشاخ(حیجامە) لە ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا بکرێ ؟ ئایا ڕۆژوو دەشکێنێ؟ ئایا تەندروستە بکرێ ؟

کەڵەشاخ (حیجامە) وەک دەرمان و چارەسەرێکی سروشتی و وەک سوننەتێکی پیرۆزی پەیامبەری ئازیزمان بۆ نەخۆشی بەکاردێ و سوودی لێوەردەگیرێ بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشیەکانی سەردەم, زانایانی ئەهلی سوننە و جەماعە لە ڕوانگەی قورئان و فەرموودە ڕوونیان کردۆتەوەو حکومی شەرعیان لەبارەی کەڵەشاخ داوە بۆ ئەو کەسانەی کەڵەشاخ دەکەن بەڕۆژ لەمانگی ڕەمەزاندا.

زۆر جار خەڵکی پرسیار دەکەن سەبارەت بەكەڵەشاخ دەڵێن :

#ئایا دروستە کەڵەشاخ (حیجامە) لە ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بکرێ ؟ ئایا ڕۆژوو دەشکێنێ؟

#ئایا تا چەند تەندروست و باشە کەڵەشاخ بکرێ لە ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا ؟

#پوختەی وەڵام ( شیکاری بۆ پرسیارەکان )

کەڵەشاخ (حیجامە) دەرچوونی خوێنی قەتیسماوە لەلەشدا بەتایبەتی خڕۆکەی سوور و خڕۆکەی سپیە لەکارکەوتووەکان، و خانە بێ کەڵک و بەتەمەنەکان کەوا لە ژێر پێست دەنیشن و کەڵەکە دەبن,بۆیە بە هۆی نیشتنی ئەو خوێنەوە بەتایبەت لەنێوان شان و ملی لاشە کۆدەبێتەوەو دەنیشێ کەمێ بێ تاقەت و بێ هێز دەبێ فشاری زۆر لەسەر مێشک و دڵ دروست دەکات، بەهۆی بەرزە فشاری خوێن و چەوری زیانبەخشی خوێن و پێست,بە ئەنجامدانی کەڵەشاخ ئەو خوێنە قەتیسماوە دەردەچێت لەلەشدا لاشە چالاکتر دەبێت و سوودی زۆری هه یە بۆ تەندروستی مرۆڤ بەگشتی.

#ئایا دروستە کەڵەشاخ (حیجامە) لە ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بکرێ ؟ ئایا ڕۆژوو دەشکێنێ؟

‌1- عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، قَالَ: «احْتَجَمَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ صَائِمٌ».

ابن عەباس ڕەزای خوای لێبێت دەفەرمێت: پێغەمبەرﷺ کەڵەشاخی دەگرت لەکاتێکدا بەڕۆژووش بوو.

2-(شهاب الزهری) ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرموویەتی: سەعدی کوڕی ئەبی وەقاص و عەبدوڵای کوڕی عومەر هەردووکیان کەڵەشاخیان دەگرت و بەڕۆژووش بوون.

صحيح، مصنف عبد الرزاق(۷٥٤۰)

2- پێغەمبەر ﷺ تێپەڕی بەلای پیاوێکدا کەڵەشاخی دەگرت، وە هەژدە ڕۆژ لەمانگی ڕەمەزان تێپەڕی بوو،
پێغەمبەرﷺ فەرمووی (احتجم الحاجم والمحجوم)واته: کەڵەشاخ گرو کەڵەشاخ گیراو ڕۆژووەکەیان شکا.

شێخی ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێبێت دەڵێت: ئەم حەدیسە سەحیحە بەڵام نەسخ بووەتەوەو کاری پێناکرێت. [إرواء الغليل (٧٤/٤)]

بەپێی بەڵگەکان کەڵەشاخ گرتن ڕۆژوو ناشکێنێت، وە خوای گەورە زانا ترە.

#کەڵەشاخ(حیجامە) گرتن لە ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا زانایان دەفەرموون سێ ڕەئی هه یە لەوانە دەڵێن : ..........

#ڕەئی یەکەم : دروستە بیکات و ڕۆژووەکەی دروستە و ڕۆژووەکەی ناشکێ.

#ڕەئی دووەم : مەکڕوهە واتا کەڕاهه تی هه یە لەبەر ئەوەی بێ تاقەت و بێ هێزی دەکات.

#ڕەئی سێ یەم : ڕۆژووەکە دەشکێنێ چونکە دەڵێن بەڵگە هه یە کەوا پێغه مبەری ئازیزمان(صلی اللە عیلە وسلم)دەفەرمووێ افطر الحاجم و المحجوم واتا ئەوەی کەڵەشاخ دەکات و ئەوەی کەڵەشاخیشی بۆ دەکرێ ڕۆژووەکەیان دەشکێ.

#شێخ محمد حسان دەڵێ: ئەو فەرموودەیەی پەیامبەری ئازیزمان کەفەرموویەتی (افطر الحاجم و المحجوم) واتا: ئەوەی کەڵەشاخ دەکات و ئەوەی کەڵەشاخیشی بۆ دەکرێ ڕۆژووەکەیان دەشکێ. دەڵێ ئەو فەرموودەیە نەسخە حکومی شەرعی لەسەر دانامەزرێ!
#کەڵەشاخ ڕۆژوو ناشکێنێ و دروستە کەڵەشاخ بکات.

#شێخ بن باز دەڵێ کەڵەشاخ ڕۆژوو ناشکێنێ و دروستە بیکات.

#شێخ ساڵح فەوزان دەڵێ: کەڵەشاخ(حیجامە) ڕۆژوو ناشکێنێ و دروستە بیکات دەڵێ ئەوە فەرموودەیە نەسخە کەباسی ئەوە دەکات کەوا ڕۆژوو دەشکێنێ (افطر الجام والمحجوم) فەرموودەکە نەسخە و کاری پێ ناکرێ و حکومی شەرعی لەسەردانامەزرێ.

#شێخ محمد ساڵح عوسەیمین دەڵێ: کەڵەشاخ ڕۆژوو ناشکێنێ.

ڕای جمهوری زانایانیان و شەرعزانان دەفەرموون : کەڵەشاخ ڕۆژوو ناشکێنێ دروستە بکرێ دەڵێن ئەو فەرموودانەی باس لەشکانی ڕۆژوو دەکەن بە منسوخ داندراوون وە ئەمەش ڕای بەهێزی زانایانە.ئەویش(ئیمام ابو حنیفە و ئیمام مالیک و ئیمام شافیعی)
(المجموع 6_349 _ الهدایة _1_122)

#بەڵگەی جمهوری زانایانی شەرعزان دەفەرموون پێغه مبەری خوا (صلی اللە عیلە وسلم) بە ڕۆژووبووە و کەڵەشاخی کردووە.
= = = = = = = = = = = = = = = = = = = = = = = = = =

#ئایا تا چەند تەندروست و باشە کەڵەشاخ بکرێ لە ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا ؟

کەڵەشاخ گرتن لەمانگی ڕەمەزان هیچ بەڵگەیەکی شەرعی و زانستی پزیشکی ڕێگرنیە لەئەنجام نەدانی،چونکە کەڵەشاخ چارەسەرو دەرمانێکی سروشتیە بۆ تەندروستی مرۆڤ سوودێکی زۆر باشی هەیە، بەتایبەتیش لەمانگی ڕەمەزان لاشەی مرۆڤ گۆڕانکاری بایلۆژی و فسیۆلۆژی بەسەردێ،خانە بەتەمەنەکان و خڕۆکە سوور سپیە لەکارکەوتووەکان لەنێوان شان و ملدا قەتیس دەمێنەوە و کۆدەبنەوە بەهۆی مانگی ڕەمەزانیشەوە خوێنەکە باشتر دەنیشێ چونکە لاشەی مرۆڤ بێ تاقەت و بێ هێز دەبێ، جولەی مرۆڤ کەمتر دەبێتەوە لەڕۆژانی تردا بۆیە سەرجەم خوێنی نیشتوو قەتیسماو لەنێوانی شان و ملدا کەڵەکەدەبیت.بۆیە پێویستە کەڵەشاخ لەڕەمەزاندا بکرێ و هیچ کێشەیەکی تەندروستی نابێ.

#ڕای خۆم من وەک شارەزایەکی بواری کەڵەشاخ پێم باشە هه ندێ مەرج هه یە دەبێ باسی بکەم و ڕاچاوی بکەین،

#بۆ کەسێکی زۆر بێ تاقەت و لاواز نابێ بکرێ تا دوایی ڕۆژو شکاندن.

#بۆ کەسێک پاڵاپەستۆی خوێنی زۆر نزم نابێ کەڵەشاخی بۆ بکرێ چونکە هه ندێ جار دەبێتە هۆی ڕشانەوەو ئیسهال بوون(سگچوونی) کەسەکە.

#بۆئەوانەی قەدەغەیە کەڵەشاخیان بۆ بکرێ، بۆ ئەوانیش بەهیچ شێوەیەک کەوا پێشتر ڕوونمانکردۆتەوە نابێ کەڵەشاخیان بۆ بکرێ.

بەڵام من پێم باشە گەر حاڵەتەکە زۆر زەروور بێ زۆر پێویست بێ، ئەو کات دەتوانێ بیکات لە ڕۆژدا زۆر ئاساییە، چونکە (کەڵەشاخ)حیجامە چارەسەرو دەرمانە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی.بەمەرجانەی ئاماژەم پێدان لەسەرەوە، دروستە بیکات بۆ حاڵەتی ئاسایش دروستە بیکات، کەڵەشاخ بۆ ئەوانەی بەڕۆژوو دەبن کاتێ کەڵەشاخیان بۆ کرا کەمێ بێ تاقەت و بێ هێز دەبن حاڵەتەکەش ئاساییە هیچ کێشەیەکی تەندروستی بۆ لاشەی مرۆڤ نابێ، گەر کەسێکیش وویستی بیکات بەڵام بەڕۆژ ئامادەنەبوو یا نایەوێ لە ڕۆژدا بیکات،دوایی ڕۆژوو شکاندن واباشە چەند دەنکێک خورما بخوات و لەگەڵ پەرداخێک ئاو ئەوە کات کەڵەشاخی بۆ بکرێ ئاساییە. و باشترینە.

#بەپێنوسی:کرێکار ڕوستایی
شارەزاو خاوەن بڕوانامە لەبواری کەڵەشاخ (الحجامة)

=====================================
#بۆ گەڕان بەدوای سەرچاوەکان ئەمە لینکی فتوای زانایان و شەرعزانانە دەتوانن بیخوێنەوە.

://binbaz.org.sa/old/30061

#ڕۆژوو شکێنەرەکانی بواری پزیشکی ئامادەکردن و کۆکردنەوەی (مامۆستا ملا محمود محمد مجید) چاپی یەکەم لاپەڕە(29)

://fatwa.islamweb.net/fatwa/index.php?page=showfatwa&Option=FatwaId&Id=7754

://www.almeshkat.net/vb/showthread.php?t=78508

://www.ajurry.com/vb/showthread.php?t=14474

://majles.alukah.net/t39215/

://iqraa.com/ar/IqraaBooks?BookID=50A103A107B53&SID=50A111A105B103C53

://ar.islamway.net/fatwa/67582/%D9%87%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%AC%D8%A7%D9%85%D8%A9-%D8%AA%D9%81%D8%B7%D8%B1-%D9%81%D9%8A-%D8%B1%D9%85%D8%B6%D8%A7%D9%86

1439 ساڵی کۆچی

2718 ساڵی کوردی

2018 ساڵی زاینی

بسم اللە  ئازاری ئەژنۆت هەیە و بەدوای چارەسەردا دەگەڕێی ؟ سەردانمان بکەو خەمت نەبێ گازینۆ گەڕەکی گۆران نزیک نفوس07709540...
06/02/2024

بسم اللە
ئازاری ئەژنۆت هەیە و بەدوای چارەسەردا دەگەڕێی ؟ سەردانمان بکەو خەمت نەبێ
گازینۆ گەڕەکی گۆران نزیک نفوس
07709540452

ئەو شوێنانەی لەش کە کەڵەشاخی لێ ئەنجام دەدرێت بۆ هەوکردنی جگەری ڤایرەسی بریتین لە خاڵەکانی [١؛٥٥؛٤١؛٤٢؛٤٦؛٤٨؛٥١؛١٢٢؛١٢٣؛...
11/01/2024

ئەو شوێنانەی لەش کە کەڵەشاخی لێ ئەنجام دەدرێت بۆ هەوکردنی جگەری ڤایرەسی بریتین لە خاڵەکانی [١؛٥٥؛٤١؛٤٢؛٤٦؛٤٨؛٥١؛١٢٢؛١٢٣؛١٢٤]

Address

Kalar
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سەنتەری کەڵەشاخی ریان Rayn posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to سەنتەری کەڵەشاخی ریان Rayn:

Share

Category