مامۆستا مصطفى گوڵپی

مامۆستا مصطفى گوڵپی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from مامۆستا مصطفى گوڵپی, Grocers, As Sulaymaniyah.

وتار و بڵاو کراوەکانی مامۆستا مصطفى گوڵپی.
تێبینی/ ئەم ئەم پەیجە ئەدمین بەڕێوەی دەبات،
مامۆستا خۆی نامەکان نابینێت.
چەناڵی یوتیووب
https://youtube.com/.mustafa_gwlpy?si=Bxy8ml1HraNnL6sM
کەناڵی تێلێگرام
https://t.me/bntabaq

25/08/2026

پیرۆزبێت مەولودی پێغەمبەری نازدار ﷺ💚

“لەیادی مەولودی پێغەمبەر
جارێکی تر سیرە و ژیانەکەی بخوێنینەوە
سەڵەوات و سەلامی زیاتری بۆ بنێرینەوە
بەسێ ڕەوشتی بەرزوبڵندی، ژیانمان بڕازێنینەوە
ڕاستگۆیی و ئەمانەت پارێزی و بەسۆزومیهرەبانی”
اللهم صل وسلم وبارك وزد علی نبينا وآله وصحابته اجمعین
مامۆستا مصطفی گوڵپی

١٢ی ربیع الأول ١٤٤٨
٢٥/٨/٢٠٢٦
سێشەممە

چرپەیێک لەگەڵ نەفسی خۆمدا..هەرکاتێک نەفست بانگی کردی بۆ گوناهـ و ویستی ڕاپێچتکات بۆ لای گوناە !تۆش بەهێواشی  بچپێنە بە گ...
24/08/2026

چرپەیێک لەگەڵ نەفسی خۆمدا..
هەرکاتێک نەفست بانگی کردی بۆ گوناهـ و ویستی ڕاپێچتکات بۆ لای گوناە !
تۆش بەهێواشی بچپێنە بە گوێیداو بەهێواشی پێی بڵێ ئەرێ نەفسەکەم توخوا بەهەشتی نەبڕاوەی پڕ لەخۆشی و نازونیعمەتی خوا خۆشترە یان ئەم گوناهەی پێم دەکەی؟؟.
پێی بڵێ ئەگەر لەکاتی گوناهەکەدا فریشتەی گیان کێشان هات و لەسەر ئەوگوناهە گیانی کێشام، مردم تۆ چی دەکەیت؟
نەفسەکەم تۆ بەرگەی سوکترین ئازاری دەرد و نەخۆشی دونیایی ناگریت، پێم بڵێ ئایا بەرگەی سزای هەتا هەتایی ناو گۆڕ و دۆزەخ دەگریت؟
ئەی نەفسەکەم تۆ لە خشەی دەرگا و چرپەی پێی پشیلە دەترسی لەکاتی گوناهکردندا و شەرم لەمناڵێکیش دەکەیت ئەگەر ئاگاداربێت لەکاتی گوناهدا، ئەی پێم ناڵێی بۆچی شەرم لە خــوا و مەلائکەکانی ناکەیت و ناترسیت؟
کەمێک بێرەوە بەخۆتا و بەزەییت بەخۆت و منیشدا بێتەوە،
بۆ کەمێك خۆشی و لەزەتی کاتی دونیا، ئابڕووی دونیا و قیامەتم مەبە !!.
لەزەت و خۆشیەکان کاتین و تەواو دەبن و سزاکەی چاوەڕێیە،
وەک شاعیر دەفەرمووێ:

“گوناهت کرد تامی ڕۆیی
سزاکەی وا چاوەڕێتە
دەفرمێسکی گوناه کاریت
هەڵوەرێنەهەتا دەمری”

خوایە گوناهمان لەلا قێزەون بکە، ئیمان و عەمەلی ساڵحمان لا خۆشەویستکە .
م. مصطفی غفورگوڵپی
24 /8/ 2026

پیاوێکی تەمەنداری حەکیم ئیش و پیشەی خەیاتی ئەبێ، کەسێکی  ئەزموندار و جێگای متمانە و مەشۆرەتی خەڵک ئەبێت ، منداڵێک لە نەو...
21/08/2026

پیاوێکی تەمەنداری حەکیم ئیش و پیشەی خەیاتی ئەبێ، کەسێکی ئەزموندار و جێگای متمانە و مەشۆرەتی خەڵک ئەبێت ، منداڵێک لە نەوەکانی کە کوڕێکی ژیر و ورد و وریا ئەبێت ئەیهێنێت و ئەیکات بە شاگردی خۆی بۆ ئەوە فێری پیشەکەی ببێت وە لەهەمان کاتا لە حیکمەت و ئەزمونەکانیشی بەهرەمەند ببێت ،
جارێک کوڕەکە بە ووردی سەیری دەستی ئوستادەکەی ئەکرد بە مەقەس قوماشێک ئەبڕێت و پارچە پارچەی ئەکات، کە تەواو بوو لە بڕینی، مەقەسەکەی لە بەر پێی دانا،
پاشان بە دەرزی و دەزوو قوماشە پارچە پارچەکانی دووریەوە بە یەکدا و کردنی بە پۆشاکێکی جوان و قەشەنگ بۆ ئەوەی لە بەر بکرێت ، دوای تەوا بوونی دەرزیکەی کرد بە عەمامەکەی سەریدا ،
منداڵە ژیرەکە کە ئەوەی بینی تێڕاما و بە سەرسوڕمانەوە ووتی پاپیرە گیان بۆ چی مەقەسەکە لەمادەیەکی بەقیمەتە دوای ئیشەکە خستە خوار بۆ بەر پێت ، بەڵام دەرزیە بەسیت و کەم نرخەکەت کرد بە عەمامەکەی سەرتا لە سەروی ناو چاوانتەوە داتنا !؟
ووتی : ئافرین کوڕەکەم دیارە وردو بە دیقەتی ، بۆی شەرح کرد ووتی : کوڕەکەم مەقەسەکە قوماشێکی یەک پارچەیی پارچە پارچە کرد کە هیچیان بە جیا کەڵک و سودیان نابێت، بەڵام درزیەکە هەموویانی کۆکردەوە و دورینی بەیەکەوە و کردنی بەپۆشاکێکی زۆر ڕێک و جوان و بەسود بۆ هەرکەس بیەوێ سودی لێ وەرگرێت لە بەریکات.
ئەم نمونە دەرس و عیبرەت و ئامۆژگاری زۆر بە نرخ و بەسودی تێدایە بۆ هەموومان کە وەک مەقەسەکە نەبین دین و میلەت و وڵات پارچە پارچە بکەین ، بەڵکوو ڕۆڵی دەرزیکە ببینین پارچە پارچەکان یەکبخەین و بیان دورێنەوە بە یەکدا تا ببن بە یەک پارچە و یەک پۆشاک بۆ یەک مەبەست و یەک ئامانج بە کار بهێنرێن ....
ئێمە ئێستا لەم کات و زەمانەدا زۆر پێوستمان بەکەسانی وەک ئەو پیاوە تەمەندار و بە ئەزمون و حەکیمە هەیە بۆ یەکخستنی پارچەکان و ڕێکخستی تواناکان بۆ ئەوە ئیتر مەجال نەمێنی بە مەقەسی نەفس و هەوا و حیزبایەتی و فیکری نامۆ ، دین و وڵات و میلەت پارچە پاچە بکرێت وەک ئێستا گیرۆدە بوین پێوە .
ئەهلی حیکمەت ئەڵێن : هەرکاتێ لە عەقڵ و ئەزمونی تەمەندارەکان مەشۆرەت و ڕێنمای وەرگرن کارو بارتان بە ڕێکی و بە باشی ئەڕوات ، هەموو لایەک ئەبنە تەواو کاری یەکتر بە تەبایی و ئارامی و ئاسودەی و خۆشگوزەرانی و سەربەرزی ئەژین ،
هەموو کەس و لایەکیش بە چاوی ڕێزەوە سەیرتان ئەکات و حسابتان بۆ ئەکات، ستەم له كەس ناکەن کەسیش ناتوانێ ستەمتان لێ بکات ، بە عیزەت و کەرامەت و سەربەرزی ئەژین، ( إِن العزة لله ولرسوله وللمؤمنین )

وەرگیراوە لە بەڕێز مامۆستا مەلا ئەمین
مامۆستا مصطفی غفور گوڵپی

Editing & Publishing: Mohamad Sdiq

17/08/2026

وتاری هەینی
پێویستی مژۆڤایەتی بە پێغەمبەر
مامۆستا مصطفى گوڵپی
مزگەوتی حاجی عوسمان
١٤. ٨. ٢٠٢٦

16/08/2026


#نوێژ #صلاة

15/08/2026



#مزگەوت

ڕۆژێکیان جوتێ پێڵاوی جوانم بینی ...هەرچەند بۆ پێم تەنگ بوو ،بەڵام دڵم گرتبووی و زۆر جوان بوو، چەند جوان بوو ئەوەندەش تەن...
13/08/2026

ڕۆژێکیان جوتێ پێڵاوی جوانم بینی ...
هەرچەند بۆ پێم تەنگ بوو ،بەڵام دڵم گرتبووی و زۆر جوان بوو، چەند جوان بوو ئەوەندەش تەنگ بوو، زۆر قاچی ئازار دەدام ،خاوەن دوکانەکە ووتی بەپێی کات کەمێ ئەکشێ و ئەو تەنگیەی نامێنێت .
ماوەیەک لەپێم کرد بەڵام سودی نەبوو پێڵاو هەروەک خۆی مایەوە و نەگۆڕا و نەدەکشا ، بیرم کردەوە لەکاتێکدا لەپێی بکەم کە بۆ شوێنک بچم ڕێگایەکی کورت بێ ،بۆئەوەی کەمتر لەپێی بکەم، بەڵام لەو ڕێگا کورتانەشدا هەر ئازاری پێیان دەدام .
بینیم قاچەکانم زۆر زامار بوون ،چونکە سایزی پێی من نەبوون، بەڵام من زۆرم لەخۆم دەکرد،بەهەرحاڵ لەپێم دامکەندو فڕێمدا ،لەو پێڵاوانە هیچ سودێکم نەبینی جگە لەوەی تەنها جێگای چەند زامێکی بۆ بەجێهێشتم.
کاتێ مرۆڤەکان هەڵدەبژێریت ووریابە با سایزی دڵت بێت ،
ئەمەی واقع بوو لەساڵی نەوەدەکاندا لەهەڵەبجە کڕیم ئێستاش ئاساری ئەوان لەسەرم ماوە، پێویستە لەکاتی هەموکاروبارێکی ژیانماندا لەکارو پیشەماندا حەتا لەپێڵاووجل وبەرگماندا وردەکاربین .

(بێ پاای خاسەن تا پێڵاوی تەنگ
بێ یانەی خاسا تایانەی پڕ جەنگ)

بۆیە دەبێ وریابین
هەندێ لە مرۆڤەکانیش ڕێک بەوشێوەو وەکو پێڵاوی تەنگ وان، هەرچەن خۆشت بوێن هەرچەند باوەشیان بۆ بکەیتەوە ،سودی نیە ،ناچار دەبێ بەجێیان بێڵیت، کاتێکیش بەجێت هێشتن تەنها چەند زامێک و چەند خاترەیەکی ناخۆش لەشوێن خۆیان بەجێ دێڵن.
هەرگیز بەشوێن پەپولەدا مەڕۆ ،باخچەی خۆت جوان بکە با پەپولە بەباڵی خۆی پەرواز بکات بەرەولات.
کەسانێک هەن وەک پێڵاوی تەنگ وان ڕێگای ژیان و دین و دونیات لێ تەنگ دەکەن و توشی هەزارویەک دەردی سەریت دەکەن و لەجوڵەوکاروباری دین و چوون بەرەو خوایشت دەکەن ئەوانە دەبێ هەتا زووە خۆت نەجات بدەیت و دووریان لێ بگریت .

م. مصطفی غفور گوڵپی

Editing & Publishing: Mohamad Sdiq

02/08/2026
28/07/2026


#ئارامی #لێبوردەیی

02/05/2026



مامۆستا مصطفى گوڵپی
#مزگەوتی حاجی عوسمان
1. 5. 2026
#کرێکار #کرێکاری #ئیسلام

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مامۆستا مصطفى گوڵپی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category