28/02/2025
پێشوازی لە پەیامی ئاشتی ئۆجەلان دەکەین سەبارەت بە دۆزی کورد لە تورکیا. بانگەوازەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و هێنانەدی لاپەڕەیەکی نوێی پێکەوەژیان، دەرفەتێکی مێژووییە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی و ڕاستەقینە.
ئاشتی ڕاستەقینە بە بەدیهێنانی دادپەروەری و ڕێزگرتنی یەکتر و دانپێدانانی مافەکان بنیات دەنرێت. ئایندەیەک کە کورد و تورک بە هاوئاهەنگی پێکەوە بژین، نەک هەر دیموکراسی بەهێزتر دەکات بەڵکو زەمینە بۆ خۆشگوزەرانی و سەقامگیری ناوچەکە خۆش دەکات. ئێستا کاتی گفتوگۆ و ئاشتەوایی و پابەندبوونە بە داهاتوویەکی هاوبەش.
شاسوار عەبدولواحید قادر/سەرۆکی جەڵانەوەی نەوەی نوێ