25/10/2025
ئەو ئافرەتانەی کە قورسە ڕەفتاریان لەگەڵ بکرێت،
ئەوانەن کە پارەیان لا گرنگ نییە ،ئەوانەی دیاریەکان سەرنجیان ڕاناکێشێت و جۆری سەیارەکەت یاخود سەعاتەکەی دەستت لای گرنگ نییە،
ئەوەی ناتوانیت بە دورخستنەوەی شتە مادیەکان سزای بدەیت و لە هەمان کات هەموو شتێکی بدەیتێ ناتوانی بە دەستی بهێنیت.
تاکە شت کە لای گرنگ بێت ڕێزگرتن و مامەڵە کردنی تۆیە لەگەڵیدا،لە کاتی پێویستی لەلای بوویت یان نا؟ کاتێک کە توانای نەبوو بێهێز بوو!ئایەتۆ هێزی بوویت؟
ئایە کارێکت کردووە تاریکیەکانی ڕێگەکەی ڕووناک بکەیتەوە؟
ئەم شتانەی لاگرنگە،دڵە ناسکەکەی سەرچاوەی هێزەکەیەتی،بەرگەدەگرێت و بەرگەدەگرێت..
عینادی دەکات بەڵام فرمێسکی ئامادەیە،ئەتبەخشێت بەڵام لە بیری ناکات .
بە ڕاستی پێدەکەنێت و بە ڕاستی بێتاقەت دەبێت و کە خۆشەویستیش دەکات بە ڕاستی لە دڵەوە دەیکات..
وا باوەڕت پێدێنیت کە خۆشەویستی بۆ ئەو نەکراوە ،چونکە کە بیرت دەکات ،ڕەق و سارد دەبێت لەگەڵت،
وە کاتێک غیرە دەکات، شێت دەبێت،کاتێک دەترسێت،دوور دەکەوێتەوە،
وە کاتێک هەست دەکات لەسەری دەکەوێت دەڕوات....
وا فێرکراوە کە شەخسیاتی خۆی شایەنی ئەوەیە هەزارها پەیوەندی هاوڕێ و خۆشەویست کۆتای پێبێت لە پێناویدا!.