لێژنەی ناوچەی بلێ

  • Home
  • لێژنەی ناوچەی بلێ

لێژنەی ناوچەی بلێ Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from لێژنەی ناوچەی بلێ, Grocers, .

سەرۆک بارزانی لەگەڵ  قەداسەتی پاپا لویسی چواردەیەم کۆبوویەوەڕۆژی چوارشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی...
21/01/2026

سەرۆک بارزانی لەگەڵ قەداسەتی پاپا لویسی چواردەیەم کۆبوویەوە

ڕۆژی چوارشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڤاتیکان لەلایەن قەداسەتی پاپا لویسی چواردەیەم پێشوازیی لێکرا.

لە دیدارەکەدا قەداسەتی پاپا لویسی چواردەیەم بەخێرهاتنێکی گەرمی سەرۆک بارزانی کرد و هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداری نێوانیان دەربڕی وەک دەرفەتێک بۆ ئاڵۆگۆڕکردنی بیروڕا لەسەر بابەتە گرنگەکانی ناوچەکە و جیهان.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا هیوای ئەوەیان خواست کە ئاشتی و سەقامگیری لە جیهاندا باڵادەست بێت و کۆتایی بە ئازار و نەهەماتیی گەلان بهێندرێت.

لەدوای ئەو کۆبوونەوەیە قەداسەتی پاپا لویسی چواردەیەم و سەرۆک مەسعود بارزانی دیارییان پێشکەشی یەکتر کرد.

19/01/2026
13/11/2025

#لقی١٠

26/08/2025

قەزای مێرگەسۆر.. بەشداریکردنی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لە پرسەی خوالێخۆشبوو حەسەن عومەر خەلانەیی.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٥ لە گوندی هاودیان سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەمەبەستی ...
26/08/2025

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٥ لە گوندی هاودیان سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەمەبەستی هەواڵپرسین سەردانی کەسایەتی و مامۆستای ئایینی (خالید عەبدوڵلا هاودیانی) کرد.
لای خۆیانەوە مامۆستا خالید و خانەوادەکەی خۆشحالی خۆیان دەربڕی بۆ ئەم بەسەرکردنەوەی بەڕێزیان.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٥ لە قەزای مێرگەسۆر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو (حەسەن عومەر عەبدو...
26/08/2025

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٥ لە قەزای مێرگەسۆر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو (حەسەن عومەر عەبدوڵا خەلانەیی)دۆڵەمەری، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان کرد.

بەڕێزیان لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو و هیوای خواست خودای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادەکەی ببەخشێت.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when لێژنەی ناوچەی بلێ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Want your business to be the top-listed Grocery Store?

Share