ره وتي هه لويست انجومه ني هه ولير

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • ره وتي هه لويست انجومه ني هه ولير

ره وتي هه لويست انجومه ني هه ولير Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ره وتي هه لويست انجومه ني هه ولير, Grocers, Erbil, Irbil.

ته سليم بوون نه ريتي ئيمه نيه
27/07/2026

ته سليم بوون
نه ريتي ئيمه نيه

پرسەنامە إنا لله وإنا إليه راجعونبۆ کۆچی دوایی دایکی هاوڕێمان مامۆستا بەدەل بەرواری، پرسەو سەرخۆشی ئارستەی جەنابیان و خز...
27/05/2026

پرسەنامە
إنا لله وإنا إليه راجعون
بۆ کۆچی دوایی دایکی هاوڕێمان مامۆستا بەدەل بەرواری، پرسەو سەرخۆشی ئارستەی جەنابیان و خزم و کەسوکاریان دەکەم.
خودای گەورە لێی خۆش ببێت و بەهەشت جێگای بێت.

ازاديت پيرؤز كاك ايسلام زيباريي
21/05/2026

ازاديت پيرؤز كاك ايسلام زيباريي

ئازادی بۆ ئیسلام زێباری هاوڕێمان ئیسلام زێبار لەسعات ٧ شەوەوە دەستگیرکراوە. شەو لە گەڕانەوەی لە سلێمانی لە بازگەی دێگەڵە...
13/05/2026

ئازادی بۆ ئیسلام زێباری

هاوڕێمان ئیسلام زێبار لەسعات ٧ شەوەوە دەستگیرکراوە.

شەو لە گەڕانەوەی لە سلێمانی لە بازگەی دێگەڵە- پارتی، ئیسلام زێباری نوسەرو سەرکردەی ڕەوتی هەڵوێست لە سنوری بادینان دەستگیرکراوە.
ئیسلام زێباری، کەسێکی بەهەڵوێست و خاوەن ویژدانەو هیچ تاوانێکی نیە…
پێویستە ئازادبکرێت.

خەمی خەڵک  کۆی کردونەتەوە کارو چالاکی و هەوڵدان بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان  ماندویان ناکات و بەشانازێوە بئ وچان هەنگاو...
22/04/2026

خەمی خەڵک کۆی کردونەتەوە
کارو چالاکی و هەوڵدان بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان ماندویان ناکات و بەشانازێوە بئ وچان هەنگاو ئەنێن
لەم پەیجەوە هەموو کارەکانی ئەم پەڕلەمانتارانەی ڕەوتی هەڵوێست ببینن و ئێمە بۆتان بڵاو ئەکەینەوە تا ببیتە شاهیدی بۆئێوەی بەڕێز
خەڵکی کوردستان بئ جیاوازی شایانی هەمووشتێکی باشن

بەیاننامەیەکی هاوبەش  لەلایەن رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی نیش...
10/04/2026

بەیاننامەیەکی هاوبەش لەلایەن رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری

لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی نیشتمانی و دەستووریمان، و لە جێبەجێکردنی پابەندبوونی دڵسۆزانەمان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و خزمەتکردنی گەلەکەمان، رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، یەکگرتووی ئیسلامی، و کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق، ویست و ئیرادەی نەگۆڕی خۆیان بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی مەرجە دەستوورییەکان بەبێ دواکەوتن و دوودڵی دووپات دەکەنەوە.
لەو چوارچێوەیەدا لایەنە ئاماژەپێکراوەکان بەشداریی خۆیان لە دانیشتنی سبەینێ، ١١ی نیسانی ٢٠٢٦، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار ڕادەگەیەنن، کە بە هەنگاوێکی سەرەکی دەزانن بەرەو گێڕانەوەی کارکردنی دروستی دەستوور و ڕێگە خۆشکردن بۆ هەوڵی جددی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا کە توانای جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییەکانی هەبێت و بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتیان بۆ ئاسایش و سەقامگیری و بۆ ژیانێکی شکۆمەندادە.

هەروەها ئەم لایەنانە دووپاتی دەکەنەوە کە کاندیدی خۆیان هەیە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار، کە دکتۆر (موسەننا ئەمین)ە بە پشتبەستن بە قەناعەتیان بە لێهاتوویی و توانای هەڵگرتنی ئەم بەرپرسیارێتییە نیشتمانییە لەم قۆناغە هەستیارەدا.
ئێمە پێمان وایە بەردەوامی بەربەستکردنی ئەو شایستانە ئیتر ڕەوا نییە، بە لەبەرچاوگرتنی کاردانەوە نەرێنییەکانی کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیان و بژێوی هاووڵاتیان هەیە و زیاتر ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە ئاڵۆزتر دەکەن. بۆیە بانگەوازی خۆمان بۆ هەموو هێزە نیشتمانییەکان دووپات دەکەینەوە کە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان هەڵبگرن و بەرژەوەندییەکانی وڵات لە پێشینە دابنێن و هەنگاو بنێن بۆ کۆتاییهێنان بەو بنبەستە سیاسیە.

رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
کۆمەڵی دادگەری کوردستان
١٠ی نیسانی ٢٠٢٦

عەلی حەمەساڵح : ئێستا ئەرکی ئەم حوکمڕانیەی پارتی یەک خاڵە..چۆن، زەوی، غازو دەرمان و مەرزو بازگەو هێز، بەکاربهێنن بۆ کۆکر...
06/04/2026

عەلی حەمەساڵح : ئێستا ئەرکی ئەم حوکمڕانیەی پارتی یەک خاڵە..
چۆن، زەوی، غازو دەرمان و مەرزو بازگەو هێز، بەکاربهێنن بۆ کۆکردنەوەی پارە…
شانازی بەچی دەکەن! ٣٥ ساڵە خەزانێکی غازی نیە حکومەت! بەڵام خۆتان ملیاردێرن!!

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان ئەمڕۆ دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی..ڕەوتی هەڵوێست لە ماوەی ...
19/03/2026

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

ئەمڕۆ دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی..
ڕەوتی هەڵوێست لە ماوەی دوو ساڵی کارکردنیدا هەوڵیداوە نوێنەرایەتیەکی ڕاستەقینەو ڕاستگۆیانەی خەڵکی کوردستان بێت لە هەرێم و عێراقدا.
ئێستاش ناوچەکە لە نێو جەنگێکی گەورەدایە، لەیەکەم ڕۆژەوە سیاسەت و داوای ئێمە ئەوەبوە کە هەرێم نەبێتە بەشێک لەم جەنگە… سەرو ماڵ و خاکی هاوڵاتیانی کوردستان لە هەموو هێرشێک پارێزراوە بێت.

لە پرسە ژیانیەکانی خەڵکی کوردستان وەک گرفتی موچەو کارەباو نەبوونی خزمەتگوزاری دەنگی بەرزی خەڵکی کوردستان بوە دژی نادادی لە حوکمڕانی.

لەپرسە نیشتیمانی بەرگری لە مافی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە ڕیزی پێشەوەو بوە، وەک چۆن وەک یەکەم هێزی سیاسی ڕۆشتە ڕۆژئاوای کوردستان و پشتیوان و هاوکاریان بوو، هەڵوێست بەم نەفەسە نیشتیمانیە بەردەوام دەبێت.

ئێستا فراکسیۆنی هەڵوێست لە پەرلەمانی عێراق یەکێکە لە چالاکترین فراکسیۆنەکان و بە پلانێکی تۆکمە بەرگری لە مافی هاوڵاتیانی کوردستان دەکات.

پلانی هەڵوێست لەم ساڵدا خۆڕێکخستنەوەو بەدامەزراوەیی کردنی هەڵوێستە… لێرەوە دەستی دۆستایەتی بۆ هەموو دەنگێکی جدی و ناڕازی ڕادەکێشین بۆ کاری پێکەوەیی، خۆیان بە خاوەنی ڕەوتی هەڵوێست بزانن.
لە هەرێمی کوردستان ئۆپۆزسیۆنی جدی دەبین و لە بەغداش نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان دەبین و چاوی تیژی بینینی ناحەقی و دژایەتی نادادی دەبین.

رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی
١٩ی ئازاری ٢٠٢٦

راگەیاندراوی رەوتی هەڵوێست، لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا ئەمڕۆ ٣٨ ساڵ بەسەر تاوانی کیمیابارانی هەڵەبحەدا تێدەپەڕێت. ...
16/03/2026

راگەیاندراوی رەوتی هەڵوێست، لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا
ئەمڕۆ ٣٨ ساڵ بەسەر تاوانی کیمیابارانی هەڵەبحەدا تێدەپەڕێت. بەداخەوە لەوماوەیەدا دەسەڵاتی کوردی لەبری بایەخدان بەشارەکەو خزمەتکردنی خەڵکە قوربانیدەرەکەی، فەرامۆشی کردن. کەسوکاری شەهیدان و وونبوان و بەرکەوتوانی تاوانەکە، وەک پێویست لایان لێنەکراوەتەوە برینەکانیان ساڕێژ نەکراوە.
ئێمە وەک رەوتی هەڵوێست پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ مافی هاوڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە دەردەبڕین و هەمو توانایەکی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ خزمەتکردنی و قەرەبوکردنەوەی دانیشتوانەکەی. وە لە بودجەی داهاتوی عیراقدا هەوڵ دەدەین پشکی ئەو پارێزگا قوربانیدەرە لەئاستێکی شیاودابێت.

بەداخەوە تا ئێستا حکومەتی هەرێمیش ئەو بەڵێنانەی بەسەر نەبردوە بە خەڵکی ئەم شارەی داوە.

رەوتی هەڵوێست
١٦ی ئازاری ٢٠٢٦

اناللە واناالیە راجعون .زۆر بەداخەوین بۆ سەرکردەی نیشتیمانپەوەر هەڤاڵ سالح موسلیم  ئێستا لەشاری هەولێر کۆچی دوایی کرد  ....
11/03/2026

اناللە واناالیە راجعون .
زۆر بەداخەوین بۆ سەرکردەی نیشتیمانپەوەر هەڤاڵ سالح موسلیم ئێستا لەشاری هەولێر کۆچی دوایی کرد . سەرکردەیەک لەگەڵ ئێش و ئازاری گەلەکەی ژیا ، جگە لە خەبات و تێکۆشانی تایبەتی خۆی ، تاکە کوڕەکەشی پێشکەش بە خاکی نییشتیمان کرد ، خوات لەگەڵ و ڕۆحت شاد سەرکردەی نیشتیمانی .
ره وتي هه لويست انجومه ني هه ولير

Address

Erbil
Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ره وتي هه لويست انجومه ني هه ولير posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category