20/08/2026
وەفدێکی رۆشنبیری شاری کەربەلا سەردانی کتێبخانەی گشتیان کرد
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠ی ئاب نوێنەرانی (العتبة الحسینیة المقدسة) لە شاری کەربەلاوە سەردانی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵیان کرد و لەلایەن هێرش عبدالرحمن بەڕێوەبەری کتێبخانە و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
وەفدەکە بەسەرۆکایەتی بەڕێز مەهدی سەعدی و ئەندامێتی عەباس خەفاجی بەڕێوەبەری هۆبەی پەیوەندی و چالاکییەکان و حسین عدنان و محەمەد تەمیمی بەڕێوەبەری سەنتەری منداڵان لە شاری کەرکووک هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز دلێر شوانی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی پارێزگای کەرکوک بوون.
لە سەردانەکەیاندا بەشەکانی کتێبخانەی گشتیان بەسەرکردەوە کە بەهۆی لافاوەکەی ٩-١٢-٢٠٢٥ زیانی زۆری پێگەیشتبوو، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە بەڵێنی هاوکاری و هەماهەنگی هەردوولا کرا و ژمارەیەک کتێبیان پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی کرد کە لە شاری کەربەلاوە هێنابوویان.
بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیمان وێڕای بەخێرهێنانیان سوپاس و پێزانینی کتێبخانەی گشتی بۆ هەوڵەکان و پێشکەشکردنی کتێبەکانیان دەربڕی، وهیوای هەماهەنگی بەردەوامی بۆ دەربڕین.