08/11/2021
ئاگادارییەک بۆ کۆمپانیا و مەندوبە بەڕێزەکان
*
*
*
یەکەم کتێبی کوردی لەبارەی مەندوبی چاپ و بڵاوبوویەوە
بۆ پەرەپێدان بە توانای مەندوبە بەڕێزەکان، کتێبی (مەندوبی سەرکەوتوو) چاپ و بڵاو بوویەوە. کتێبەکە لەحەوت بەش و ١٥٠ لاپەڕە پێکهاتووە، بەشی یەکەم باس لە ئەتەکێت و زمانی جەستەی تایبەت بە نوێنەری فرۆش دەکەین، لەبەشی دووەم چەند بنەمایەکی بازاڕدۆزیی باسی لێوەکراوە، بەشی سێیەم سەرەتای پڕۆسەی مەندوبی و سەردانکردنی شوێنەکان ڕوونکراوەتەوە، بەشی چوارەم تەکنیکییەکانی دانوستاندن و قەناعەت پێهنان ئاماژەیان بۆکراوە، لە گەڕانەوەی بەرهەم و نەدانەوەی قەرز لە کێشە گەروەکانی کاری مەندوبییە کە لەبەشی پێنجەم بۆ ڕێگری کردنی لێی چەند تەکنیک و ڕێکاریک خراوەتەڕوو، بەشی شەشەم تایبەتە بە فرۆش لەسەردەمی قەیراندا و بەشی کۆتایی یا حەوتەم باس لە فرۆشی تەلەفۆنی دەکات.
کتێبەکە لە هەولێر کتێبخانەی ئاشتی (هەولێر – داون تاوەن – سەرەوەی جیلاتۆ) و پێشانگای کتێبی سلێمانی و بەردەرکی سەرا دەست دەکەوێت، نرخی کتێبەکە 3000 دینارە، گەیاندنمان هەیە و دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی 07504478312 بکەن.
هەروەها ئامادەین بۆ ئەنجامدانی خولی تایبەت بە مەندوبی، فرۆش، ئەتەکێت، مارکێتینگ و پەیوەندییە گشتییەکان: 07504957485 - 07701422265.