Muhamad Saiwan

Muhamad Saiwan [گەردوون بنەمایەی، ژیانە] HOUSE OF PLANET

مانگ گیران چییە و هۆکارەکەی؟،  eclipse of lunar eclipseلە هەر شوێنێک لە ساڵێکدا لە چوار بۆ حەوت جارەوە، زەوی و مانگ و خۆ...
28/10/2023

مانگ گیران چییە و هۆکارەکەی؟، eclipse of lunar eclipse

لە هەر شوێنێک لە ساڵێکدا لە چوار بۆ حەوت جارەوە، زەوی و مانگ و خۆرمان بە شێوەیەکی دروست ڕیز دەبن بۆ دروستکردنی ئەو نمایشە سێبەرە گەردوونییەی کە بە مانگگیران ناسراوە. خولگەی مانگ بە دەوری زەویدا بە بەراورد بە خولگەی زەوی بە دەوری خۆردا مەیلە. ئەم مەیلەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی مانگانە ناوبەناو لەبری مانگگیران مانگگیرانمان هەبێت.

مانگگیران دوو جۆری هەیە: مانگگیران و خۆرگیران. لە کاتی مانگگیراندا سێبەری زەوی مانگ تاریک دەکات. لە کاتی خۆرگیراندا مانگ ڕێگری لە خۆر دەکات لە بینین.

مانگ گیران
مانگ گیران لە قۆناغی مانگی تەواودا ڕوودەدات. کاتێک زەوی بە وردی لە نێوان مانگ و خۆردا جێگیر دەبێت، سێبەری زەوی دەکەوێتە سەر ڕووی مانگ و کاڵ دەکاتەوە و هەندێکجار ڕووی مانگ دەکاتە سوورێکی سەرنجڕاکێش لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا. هەر مانگ گیرانێک لە نیوەی زەویەوە دیارە.

مانگ گیران سێ جۆری جیاوازی هەیە: ١.
مانگ لە قەبارەی تەواودا و بە سوور دەردەکەوێت
مانگگیرانی تەواو
مانگ دەچێتە بەشی ناوەوەی سێبەری زەوی، یان ئومبرا. بەشێک لە تیشکی خۆر کە بە بەرگەهەوای زەویدا تێدەپەڕێت دەگاتە ڕووی مانگ و بە شێوەیەکی کاڵ ڕووناکی دەکاتەوە. ئەو ڕەنگانەی درێژی شەپۆلیان کورتترە ― شین و بەیبوون ― بە ئاسانی بڵاودەبنەوە لە چاو ئەو ڕەنگانەی درێژی شەپۆلیان درێژترە، وەک سوور و پرتەقاڵی. لەبەر ئەوەی ئەم درێژییە شەپۆلە درێژانە وا دەکات بە بەرگەهەوای زەویدا تێپەڕێت و درێژی شەپۆلە کورتەکانیش پەرش و بڵاو بوون، مانگ لە کاتی مانگگیراندا بە ڕەنگی پرتەقاڵی یان سوور دەردەکەوێت. تا تۆز یان هەور لە بەرگەهەوای زەویدا زیاتر بێت لە کاتی مانگگیرانەکەدا، مانگ سوورتر دەردەکەوێت.
مانگ بەشێکی لە سێبەردایە
مانگگیرانی بەشەکی
ڕێکخستنی ناتەواوی خۆر و زەوی و مانگ دەبێتە هۆی ئەوەی مانگ تەنها بە بەشێک لە چەقۆی زەویدا تێپەڕێت. سێبەرەکە گەشە دەکات و دواتر پاشەکشە دەکات بەبێ ئەوەی هەرگیز بە تەواوی مانگ داپۆشێت.
مانگى پڕ
خۆرگیرانی نیمبەر
ئەگەر نازانیت ئەم یەکە ڕوودەدات، لەوانەیە بیری بکەیت. مانگ بە پێنومبرای زەویدا دەڕوات، یان بەشی دەرەوەی کاڵ و بێهێزی سێبەرەکەی. مانگ هێندە کەمێک کاڵ دەبێتەوە کە هەستکردن بە زەحمەتە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
،

کونەڕەش یان کونی ڕەش (بە ئینگلیزی: Black hole) بریتییە لە بۆشایییەک کە لە گەردوون بە شێوەی کونێکی ڕەش دەردەکەوێت. کونەڕە...
06/03/2023

کونەڕەش یان کونی ڕەش (بە ئینگلیزی: Black hole) بریتییە لە بۆشایییەک کە لە گەردوون بە شێوەی کونێکی ڕەش دەردەکەوێت. کونەڕەشەکان توانای ڕاکێشانی ھەر شتێکیان ھەیە بۆ ناوەوەیان، کە لە نزیکیانەوە تێپەڕبێت، گەر ئەو تەنە بە سەدان جار لە خۆشیان گەورەتر بێت.

ئەو کۆمەڵە ئەستێرە کوژاوانەیە کە بە ئامڕازە تێڕوانینەکانی وەک تلیسکۆب نابینرێت، بەھۆی ئەو کاریگەرییەی دەیخاتە سەر چواردەورەکەی و ئەو گۆڕانکارییانەی لە دەوریدا ڕوو دەدات، ئینجا دەتوانین لە بوونی کونە ڕەشەکان ئاگادار بین،[١] ئەگەر بارستایی یەکێک لە ئەستێرەی دامرکاو لە سێ ئەوەندەی بارستایی ڕۆژ زیاتر بێت و کرداری گرژبوونەوە و داپەستان تیای دا بەردەوام بوو تا بە تەواوی دابمرکێ تێیدا ئەوا ھێزی کێشکردن بەسەر ھەموو ھێزەکانی تر زاڵ دەبێت و ئەستێرەکە دەچێتەوە یەک و چڕییەکەی زۆر زیاد دەکات، ئەوکاتە دەگۆڕێت بۆ ئەستێرەیەکی زۆر تاریک پێی دەوترێت کونی ڕەش[٢]

کونی ڕەش لاشەیەکە کە ھێزی کێشکردنێکی زۆر بەرزی ھەیە بەڕادەیەک کە ڕێگری دەکات لە دەرچوون و دەربازبوونی ڕووناکی، بڕوا وایە کە کونی ڕەش دوا قۆناغی تەمەنی ئەستێرەکانە،[٣] کونی ڕەش بریتییە لە ناوچەیەک کە ھێزی کێشکردن ئەوەندە بەھێزە بەڕادەیەک کە ھیچ زانیارییەکی تەنەکان یاخود ھیچ ئاماژەیەک نەتوانێت لێی دەرباز ببێت[٤][٥]

کونەڕەش چەقەکەی (ناوەندەکەی) بەوە جیا دەکرێتەوە کە ھێزێکی ڕاکێشەری(ڕاکێشانی) زۆر گەورەی ھەیە لە ناکۆتا نزیک دەبێتەوە بە شێوەیەک کە توانای ھەڵلوشینی ھەموو ئەو شتانەی ھەیە کە لێی نزیک دەبنەوە لەوانە مرۆڤ، کەشتی ئاسمانی، گەرمی، ھەتا ئەستێرەیەک یان ھەسارەیەکیش و تەنانەت ڕووناکی سەرەڕای ئەو خێرایییە زۆرەی کە ھەیەتی ناتوانێت ڕزگاری بێت لەو ھێزە ڕاکێشەرەی کە دەبێتە ھۆی کەوتنە ناوەوەی بۆ ناو ئەو کونە و ھەڵلووشینی. ھەرگیز ڕووناکی ناتوانێت لەو کونە بێتە دەرەوە لەبەر ئەوە تاریکە و ناتوانرێت ببینرێت. کونە ڕەشەکان پارچە پارچە نابن و بچووکیش نابنەوە، بەڵکو بەھۆی ھەڵلوشینی شتەکانی دەوروپشتییانەوە بەردەوام لە گەورەبووندان بۆیە ھێزی کێشکردنیان زۆر دەبێت تاوای لێدێت دوور نییە ئەو گەلە ئەستێرەیەش قووت بدات کە خۆی بەشێکە لێی، و وردە وردە بکەوێتە پەل ھاویشتن بۆ گەلە ئەستێرەکانی دیکەش.

زانست چەند لێکدانەوەیەکی سەبارەت بەم نھێنییە ئەنجامداوە و چەندەھا ڕا و بۆچوون ھەیە لەبارەی دروستبوونی ئەو چاڵانەوە، یەکێک لەو ڕایانە دەڵێت ھەموو شتێک لە گەردووندا ژیانی بە سێ قۆناغدا تێپەڕدەبێت، ئەم یاسا گەردوونییە ئەستێرەکانیش دەگرێتەوە کە بریتییە لە قۆناغی لەدایکبوون و گەورەبوون و گەشەکردن و لە دوایشدا قۆناغی لاوازی و پیربوون و لە ناوچوونە واتە مردن، زاناکان پێیان وایە ئەم چاڵە ڕەشانە لە دوایین قۆناغی دوا ھەمینی ژیانی خۆیاندان و دەڵێن ھەرکاتێک قەبارەی تەنێک زیاد دەبێت بەو پێیەش ھێزی ڕاکێشانی ئەو تەنە زیاد دەکات، بەپێی ئەم تیۆرییەش چاڵە ڕەشەکان لە قۆناغی گەورەبونێکی ئێجگار زۆردان بۆیە ھێزی ڕاکێشانیان بە شێوەیەکی سەرسووڕھێنەر زیادی کردووە و ھەموو شتێک بەرەو لای خۆیان کێش دەکەن تەنانەت تیشکیش ناتوانێت لە کایەی ڕاکێشانی ئەو چاڵانە ڕزگاری ببێت.

ھەندێک زانا پێیان وایە چاڵە ڕەشەکان پاشماوەی ئەو ئەستێرە گەورانەن کە تەقیونەتەوەو لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەش گەرمایییەکی زۆر بەجێ ماوە لە بۆشایی گەردووندا و لە پاش ئەم تەقینەوەیەش جارێکی تر کۆبووەتەوە و ئەستێرەیەکی نیوترۆنییان دروست کردووە کە تیرەکەی ١٠ کیلۆمەتر دەبێت. چاڵە ڕەشەکان لە گەردیلەی نیۆترۆنی دروستبوون و چڕییەکی ئێجگار زۆریان ھەیە، چڕییەکەیان ھێندە زۆرە ئەگەر بە ئەندازەی کەوچکی چایەک لەو ماددەیە و بە تەرازویەک بیکێشین دەبینین کێشەکەی نزیکەی یەک ملیارد تەن قورسە. چاڵە ڕەشەکان لە گەردوونودا بە خێرایییەکی زۆر لە ھاتوچۆیەکی بەردەوام دان و لە کاتی ئەو ھاتوچۆکردنەشدا ھەر شتیک لێییان نزیکببێتەوە بە خێرایی ھەڵی دەلووشن تەنانەت تیشکیش، لە بەر ئەم ھۆیە ناتوانرێن بەئاسانی ببینرێن مەگەر لە کاتیکدا نەبێت کە ڕوبەڕی ئەستێرەک دەوەستێن.

ھەندێک زانای دیکە وایان پێناسە دەکەن کە وەک پاکژکەرەوەیەکی گەردوونی وەھان بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرانەی کە ژیانیان تێدانەماوە بۆ جیھانیکی دیکە، یەکێک لەو سیفەتە سەیرانەی کە ئەم چاڵانە ھەیانە ئەوەیە لە پاش لووشدانی ھەر تەنێک ئەو تەنە بە شێوەیەک لە گەردووندا ون دەبێت کە دەڵێی ھەرگیز بوونی لەم جیھانەدا نەبووە.

وێنەیەکی خۆر ئاوابوونی سەر هەسارەی مەریخ کە بە کامیرای گالیسکەی گەڕۆکی کریاسیتی Curiosity چرکێنراوە لەسەر ڕووی ئەو هەسار...
02/03/2023

وێنەیەکی خۆر ئاوابوونی سەر هەسارەی مەریخ کە بە کامیرای گالیسکەی گەڕۆکی کریاسیتی Curiosity چرکێنراوە لەسەر ڕووی ئەو هەسارەیە لە کۆتایی ڕۆژی 956 هەمینی کارکردنی، وێنەکە 😍،

هەسارەی مەریخ Mars:هەسارەی مەریخ چوارەم هەسارەیە لە دووری لە خۆر و دووەمە لە بچوکی لە دوای هەسارەی عوتارد، مەریخ بە هەسا...
02/03/2023

هەسارەی مەریخ Mars:

هەسارەی مەریخ چوارەم هەسارەیە لە دووری لە خۆر و دووەمە لە بچوکی لە دوای هەسارەی عوتارد، مەریخ بە هەسارەی سور دەناسرێت بەهۆی بوونی ئۆکسیدی ئاسن لە گڵی هەسارەکە، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوە ی لە کاتی تەماشاکردنی بە چاو و بە تەلیسکۆب لەسەر زەویەوە ڕەنگەکەی سوورباو دەردەکەوێت.

مەریخ تیرەکەی لە هێڵی ناوەراستی 6779 کییلۆمەترە، بارستەکەی نزیکەی %10 ی بارستەی زەویە، تێکڕای دووری لە خولگەکەی لە خۆر 228 ملیۆن کیلۆمەترە. بە پێی لێکۆڵەوەکان هەسارەی مەریخ بەر لە چوار ملیار ساڵ بواری موگناتیسی لە دەست دا و ئەمە بووە هۆی ئەوەی زۆربەی بەرگە هەوا و ئاوی سەر ڕووەکەی لە دەست بدات بەهۆی ڕەشەباکانی خۆر کە دەکەوێتە سەر ڕووەکەی، ئێستا بەرگە هەوایەکی تەنکی هەیە کە بڕی پەستانەکەی %1 ی پەستانی بەرگە هەوای گۆی زەوی دەبێت، پێکهاتەکەی نزیکەی %96ی لە گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن پێکدێت گازی نایترۆجینیش نزیکەی %3 ی پێکدێنیت بڕەکەی تر لە هەندێ گازی تر پێک دێت وەک ئەرگۆن.

سەر ڕووی هەسارەی مەریخ هەندێک لە ڕووی مانگ دەچێت بەوەی گەلێک شوێنەواری کەوتنەوەی هەسارۆکەکانی لێ بەدی دەکرێت لە لایەکی ترەوە لە هەندێک ڕواڵەت بە گۆی زەوی دەچێت و دۆڵ ڕێرەوی ئاو تێیدا بەدی دەکرێت ، بە بڕوای شارەزایان ئەمە بەڵگە و نیشانەیە بۆ بوون و ڕۆێشتنی ئاو لەسەر ڕووەکەی بەر لە چەند ملیار ساڵێک

مەریخ دوو پاشکۆی هەیە کە بچووکن، ئەوانیش فۆبۆس کە تیرەکەی 22 کیلۆمەترە ، دیمۆس کە تیرەکەی 12 کیلۆمەترە بە پێی ، بۆچوونی شارەزایان ئەم دوو پاشکۆیە هەسارۆکە بوون و هەسارەی مەریخ بە 687 ڕۆژ جارێک لەسەر خولگەکەی بە دەوری خۆر دەسوڕێتەوە کە ئەمەش دەکاتە ساڵێکی ئەو هەسارەیە، هەروەها بە 24 کاتژمێر و 37 خولەک جارێک بە دەوری خۆر دەسوڕێتەوە،

ئاژانسی ناسا لە مانگی ئازاری ساڵی 1976 توانی کەشتی ڤایکینگ لەسەر هەسارەی مەریخ بنیشێتەوە، ئەمە یەکەم دروستکراوی مرۆڤ بوو بە سەرکەوتووی بنیشێتەوە لە سەر هەسارەی سوور و یەکەم وێنەی سەر ڕووەکەی لە نزیکەوە تۆمار کرد، پێشتر یەکێتی سۆڤیەت هەردوو کەشتی مارس 1 و 2 ی نارد بۆ مەریخ بەڵام بە سەرکەوتووی نەنیشتەوە و لە ئاسمانی هەسارەی مەریخ تێکشکان.

لە مانگی ئاداری ساڵی 1997 ئاژانسی ناسا کەشتیەکی تری گەیاندە سەر هەسارەی مەریخ کە ناوی Pathfinder بوو بە سەرکەوتووی نیشتەوە و کۆمەڵێک وێنەو ڤیدۆی سەر رووی هەسارەی مەریخی تۆمار کرد و لەگەڵ ئەنجامدانی هەندێک لیکۆڵینەوەو، ناسا لە ساڵی 2004دوو کەشتی تری نارد و نیشتنەوە بە سەرکەوتوویی لەسەر هەسارەی مەریخ بە ناوی Spirit & Opportunity هەریەکەی لە دێویکی ئەو هەسارەیە و کۆمەڵێک زانیاری گرنگیان کۆکردەوە لەسەر هەسارەکە، گرنگترینیان دۆزینەوەی، شوێنەواری ڕۆێیشتنی ئاوی شل بوو لە سەر مەریخ پێش ملیارەها ملیۆن ساڵ. لە ساڵی 2011 ناسا کەشتی Curiosity هەڵدا بۆ مەریخ و لەسەر ئەو هەسارەیە نیشتەوە و تاوەکوو ئێستا پشکنینی ورد وردد دەکات.

Venus planet~هەسارەی ڤینۆسهەسارەی ڤینۆس بە درەوشاوەترین تەنی ئاسمان دادەنرێت لە شەودا لەدوای مانگ. هەروەها بە نزیکترین ه...
01/03/2023

Venus planet~هەسارەی ڤینۆس

هەسارەی ڤینۆس بە درەوشاوەترین تەنی ئاسمان دادەنرێت لە شەودا لەدوای مانگ. هەروەها بە نزیکترین هەسارە دادەنرێت لە گۆی زەوی ، کەمتری دووری نێوانیان دەگاتە نزیکەی 40 ملیۆن کیلۆمەتر، ڤینۆس نزیکەی 9 مانگ بە ئەستێرەی بەیانیان دەناسرێت و پێش بەرەبەیان و پێش خۆرهەڵاتن دەبینرێت و دوایی ئەو ماوەیە دەبێتە ئەستێرەی ئێواران دوای ڕۆژئاوا بوون دەبینرێت بە هەمان شێوە بۆ نزیکەی ٩ مانگ.
____________________________________________

قەبارەی ڤینۆس زۆر لە قەبارەی زەوی نزیکە، تیرەکەی 12,103کیلۆمەترە (تیرەی زەوی 12,740 کیلۆمەترە)، ڤینۆس کەش و هەوایەکی زۆر سەختی هەیە و لە کەشی ناو مەنجەڵێکی هەڵمی دەچێت و زۆر گەرمە، زۆرترین پلەی گەرمی لەسەر ڤینۆس دەگاتە 462 پلەی سەدی، ڤینۆس بەرگە هەوایەکی چڕی هەیە و بوارێکی موگناتیسی لاوازی هەیە.

هۆکاری سەرەکی بەرزی پلەی گەرمی ئەوەیە کە %95.5ی بەرگە هەوایەکەی لە گازی دووەم ئۆکسیدی هایدرۆجین پێکدێت و ئەم گازە دیاردەی شووشەی پلاستیکی Green.House درووست دەکات و بوەتە هۆی قەتیس بوونی گەرمیەکی زۆری خۆر لە ناو بەرگە هەواییەکەی، ئەوەی دەمێنێتەوە لە گازی نایترۆجین پێک دێت کە ڕێژەکەی لە %3.5 دەبێت

ئاژانسی ناسا لە ساڵی 1962 کەشتی مارینەر .2ی نارد بۆ هەسارەی ڤینۆس و ماوەیەک بە دەوری ئەو هەسارەیە سووڕایەوە و دوایی بەریدایەوە سەر ڕووی هەسارەکە، لەدوای ئەوە ناسا کۆمەڵێک کەشتی تری نارد بۆ هەسارەی، ڤینۆس لەوانە ڤێگا. گالیلۆ، کە بەلایدا تێپەڕی، ماجەلان، هەروەها یەکێتی سۆڤیەتیش لە حەفتەکان کۆمەڵێ کەشتی نارد بە ناوەکانی ڤێنێرا 4, 5, 9, 10, 13, 14

Address

Kirkuk
03

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Muhamad Saiwan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category