shin shop

shin shop بازاڕێک لەجوانی

30/10/2025
29/07/2025

سبحان اللە

27/07/2024

ئەو فریاگوزارییانەی پێویستە دایك و باوك بیزانن
‎پێویستە هەموو دایك و باوكێك فریاگوزاری سەرەتایی بزانێت لەكاتی روودانی هەر كێشەیەك یارمەتی منداڵەكەی بدات، تاوەكو دەگاتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی بۆ دەكرێت لەوانە:

1_‎خنكان: زۆر جار منداڵان بەهۆی قوتدانی شتی جۆراوجۆر، یان قوتدانی پارووی گەورە رووبەڕووی خنكان دەبنەوە. پێویستە لەوكاتەدا منداڵەكە سەراوبن بكەیت و قاچەكانی بگریت و بەرزیبكەیتەوە و لەپشتی بدەی، تا ئەوەی لەدەمیدا هەیە بێتەخوارەوەو قوڕگی خاوێن ببێتەوە. هەرگیز پەنجە مەكە بەقورگی منداڵەكەدا، لەوانەیە حاڵی خراپتر بكەیت و زیاتر پاڵ بەو شتەوە بنێی كە لە قوڕگیدا ماوە.

‎2. _ئەگەر منداڵەكەشت نەوت یان شتێكی دیكەی ژەهراوی خواردەوە، هەوڵ مەدە بیڕشێنیەوە، بەڵكو هەندێ ماستی بدەیە.

‎3. #ئەگەر منداڵەكەت كارەبا گرتی، سەرەتا هەوڵبدە كارەبایەكە ببڕی، پاشان سنگی بشێلەو هەوڵبدە هەناسە بدات.

‎4. #لەكاتی خوێنبەربوون و كەوتنە خوارەوە لەشوێنی بەرز، هەوڵبدە خوێنەكە رابگریت بە دانانی پارچەیەك قوماش لەسەر برینەكەو بەستانەوەی هەندێك بەتوندی، یان بەدەستت فشاری بخەسەر. لەكاتی بەربوونەوەش پێوستە سەرەتا دڵنیابیت لەوەی هیچ شوێنێكی نەشكاوە، ئینجا هەوڵبدەی بیجوڵێنیت، چونكە لەكاتی شكان جوڵاندن خراپە و لەوانەیە كێشەكەی گەورەتر بكەیت

بیکە سەدەقەی سەری منداڵەکەت لایکێک و چەند کۆمێنتێک بنوسن بۆ ئەوەی زۆرترین کەس ئەم پۆستە ببینێت
وەڕگیراوە بەسوباسەوە ؟؟

25/07/2024

ببە بە پیاوێکی
ڕوو خۆش ، قسە خۆش ،هەڵە پۆش
تا لەماڵەوەش بۆت ببێت بە ژنێکی خەم پۆش و سەرپۆش و دڵ خۆش...

24/07/2024

بێ ئەمەکییە، لە بەر هەبوونی یەک زەحمەت
"کە پڕە لە حیکمەت" هەزار ڕەحمەت لە یاد بکەین

🌻🌾🤍

24/07/2024

‎پرۆفیسۆرێکی چینی ڕێگەیەکی کۆن بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤەکان لە جەڵدە بەکاردەهێنێت، دەڵێت دەبێت هەموو کەسێک دەرزیەک بۆ ئەو حاڵەتە هەڵبگرێت .

‎کاتێک مرۆڤ جەڵدە لێیدەدات ملولەکانی خوێنی دەکشێت و دەبێت راستەوخۆ پەیوەندی بە فریاکەوتنی خێرابکەین، هەندێک جار بەبەکارهێنانی دەرزیەکی ئاسایی دەتوانین ژیانی کەسەکە ڕزگاربکەین .

‎کاتێک کەسێک جەڵدە لێیدەدات کەسەکە ناجوڵێنین لە شوێنی خۆی لەبەر ئەوەی ملولەکان زۆر ناسک دەبنەوە دەکشێن و لەوانەیە خوێن بەربون ڕوبدات، ئەگەر دەرزیەکی پزیشکی لە شوێنەکە هەبێت دەتوانین ئەمکارەبکەین .

‎•سەرەتا دەرزیەکە بە چەرخێک یان ئاگرێک گەرم دەکەین بۆ ئەوەی خاوێن ببێتەوە و سەری هەر ١٠ پەنجەکەی دەست کون دەکەین .
‎•نابێت دەرزیەکە زۆر بکەین بە گۆشتەکەدا تانها چەند میلی مەترێک .
‎•دەبێت خوێنی لێبێت .
‎•ئەگەر پەنجەکان خوێنی لێنەهات دەیگوشین تا خوێن دێتە دەرەوە .
‎•کاتێک هەر ١٠ پەنجەکە خوێنیان لێهات پاش چەند خولەکێک کەسەکە هەست بەباشبون دەکات .
‎• کاتێک دەمی کەسەکە خواردەبێت مەساج بە گوێی دەکەین تا سور هەڵدەگەرێت و خوێنی بۆ دەچێت .
‎•دواتر بە دەرزیەکە کونێک دەکەینە ناوچە گۆشتیەکەی گوێ تا چەند دڵۆپێک خوێنی لێدێت و کەسەکە دەمی ڕێک دەبێتەوە .

‎ئەم ڕێگەیە لەلایەن چینیەکانەوە بەکارهارتتووە و %١٠٠ کاریگەری دەبێت بەڵام دەبێت پاش باشبونی کەسەکە سەردانی نەخۆشخانە بکات

19/06/2024

باوکی مرد، دایکی مرد،
بەهەتیوی گەورە بوو،
پاشان باپیری مرد، مامی مرد،
هاوسەرە خۆشەویستەکەی مرد،
قەومەکەی دژایەتیان کرد، ئازاریان دا،
لەشارەکەی دەرکرا، بەردباران کرا،
بریندار کرا، چەندین جار پیلانی کوشتنی دانرا،
کچەکەی تەڵاق درا، بەدەستی خۆی کوڕەکەی ناشت، بەهەموو شێوەیەک ئازار درا!!

بەهەرچی تاقیکردنەوەی قورس هەیە پەروەردگار تاقی کردەوە، لەگەڵ هەموو ئەمانەش ئەوەندە عیبادەتی دەکرد تا پێی دەئاوسا، پێیان ووت بۆ وا خۆت ماندوو دەکەی؟
ئەویش بەردەوام دەیفەرموو: ئایا بەندەیەکی سوپاسگوزار نەبم!! ئایا بەندەیەکی شوکرانەبژێر نەبم!!

ئەم نووسینە لای خۆت هەڵبگرە، گەر خەم و ناڕەحەتیەکت تووش بوو، سەیرێکی بکەوەو، بەراوردێکی خۆتی پێ بکە، لەوانەیە کەمێک باری سەرشانت سووک بکات.

هەزاران سڵاوت لێبێت ئەی ڕسول اللە ﷺ...

13/06/2024

ئیبن قەییم سوودی سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خوداﷺ باس دەکات و دەفەرموێت:

١. گوێڕایەڵی کردنی فەرمانی خودایە.
٢. هۆکارە بۆ ئەوەی ناوت لەلای پێغەمبەری خودا ﷺ بهێنرێت.
٣. بەرپاکردنی بچوکترینی مافی پێغەمبەری خودایە ﷺ لەسەرمان.
٤. یەک سەڵاوات بدەیت، خودا دە سەڵاواتت لەسەر دەدات.
٥. دە پلە بەرز دەبیتەوە.
٦. دە چاکەت بۆ دەنووسرێت.
٧. دە تاوانت دەسڕێتەوە.
٨. ئەگەر پێش دوعاکانت بیڵێیت،
ئومێد دەکرێت وەڵام بدرێتەوە.
٩. هۆکارە بەر شەفاعەتی پێغەمبەری خودا ﷺ بکەویت.
١٠. هۆکارە بۆ لێخۆشبوونی تاوانەکانت.

١١. لەخەم دوور دەبیت و بەستە.
١٢. لە ڕۆژی قیامەتدا لە پێغەمبەری خوداوە نزیک دەبیـت.
١٣. وەک سەدەقە وایە بۆ کەسێک کە هەژارە.
١٤. هۆکارە بۆ ئەوەی پێویستیەکانت جێبەجێ ببێت.
١٥. فریشتەکان سەڵاواتت لەسەر دەدەن.
١٦. هۆکاری پاکبوونەوەیە بۆ کەسەکە.
١٧. هۆکارێکە بۆ ئەوەی بچیتە سەر ڕێگای بەهەشت.
١٨. هۆکاری ڕزگاربوونە لە ناڕەحەتیەکانی ڕۆژی دوایی.
١٩. بەهۆیەوە ئەوەی لەیادت چووە دێتەوە یادت...
٢٠. پێغەمبەری خودا ﷺ وەڵامی سەڵاواتەکەت دەداتەوە.

٢١. هۆکارە بۆ ئەوەی پێغەمبەری خودا خۆشی بوێیت.
٢٢. دەتپارێزێت لە هەژاری.
٢٣. هۆکارە بۆ هیدایەت و ژیانەوەی دڵی بەندە.
٢٤. لەسەر پردی سیرات نوور و ڕووناکیت زیاد دەکات.
٢٥. هۆکارە بۆ بەدەستهێنانی ڕەحمی خودا.
٢٦. لەسەر پردی سیرات جێگیر بیت و تێی پەڕێنیت.

٢٧. هۆکارە بۆ ئەوەی دانیشتنەکانت باش بێت و
نەبێتە حەسرەت لە ڕۆژی دوایدا.
٢٨. لەو بەخیلیە دەتپارێزێت، کە ناوی پێغەمبەری خودا ﷺ بهێنرێت و سەڵاواتی لەسەر نەدەیت.

لە کتێبی: سوورەتی بەقەرە نوور و بەرەکەتی ژیانت
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

26/03/2024

کەسایەتیت هەڵبسەنگێنە .....

پێش ئەوەی بیخوێنیتەوە وریابە ، زیرەکی خۆت بەکاربهێنە .
1 / چۆلەکەیەک لە
‌ لە مشتتدا

‌ 2 / یەک جار لە
لە تەمەنتدا

3 / پاریس لە
‌ لە بەهاردا

بەدڵنیایی نەتزانی وشەی (لە) دووجار لەڕستەکاندا نوسراوە.
ئەزانی بۆچی ؟
بەگوێرەی ئەزمونەکانی پێشترت ، عەقڵت وا بەرنامەڕێژکراوە کە (لە) یەکجار لەڕستەیەکدا دەنوسرێت.
لەبەر ئەوە عەقڵت نەیبینی ..

مەبەست لەم چیرۆکە چییە ؟
ڕونکردنەوەی ئەوەی کە ئێمە ژیانو دەوروبەرمان بەوجۆرە دەبینین کە مێشکمان لەسەری بەرنامەڕێژکراوە.
نەک بەوجۆرەی کەپێویستە بیبینین .
ئێمە ڕاستییەکان نابینین ، جگە لەوەی پێشتر ئەزمونمان کردووە .
بۆیە حوکم مەدە لەسەر خەڵکی لەڕوانگەی شتەکانی پێشترەوە.

ئێستا :
ئەگەر تۆ بیلمەتی هەڵەکەم بۆ ئاکشرا بکە ...

123.4567.89
123.4567.89
123.4567.89



ها یەعنی زۆر وردو بەتەرکیزم 😊

هەڵەکە
وشەی : بیلمەت - بلیمەت
وشەی : ئاکشرا - ئاشکرا

من نەموتوە هەڵە لە ژمارەکاندایە .
# ڕزگارمان بوو لەوەش . 🙌
تەواو هیچ چارەکەیەک نییە جگە لە دایەنگا
تەنانەت وشەی دایەنگاش هەڵە نوسراوە 😒

کاکە بۆ گەڕایتەوە بۆ دڵنیایی ؟ ، بەڕاستی نوسراوە 😂

چۆن کەسایەتی خۆت هەڵدەسەنگێنیت لەماوەی "دە"چرکەدا

بیسمیلا با دەست بە تاقیکردنەوەکەمان بکەین ..

لێرەدا دارخورمایەکی درێژ درێژمان هەیە
چوار ئاژەڵیشمان هەیە
شێر
مەیمون
زەڕافە
سمۆرە

بڕیاردەدەن پێشبڕکێیەک بکەن بزانن کامیان لەهەموویان خێراتر مۆزێک لێدەکاتەوە .
بەبۆچونی تۆ کامیان دەیبەنەوە ؟؟

وەڵامەکەت کەسایەتیت دیاری دەکات
پێویستە لەماوەی (دە) چرکەدا وەڵام بدەیتەوە .

ئێستا وەڵامەکەت چی بوو ؟
ئێستا وەرە خوارەوە سەیری شیکاری کەسایەتی خۆت بکە( تکایە مەیە خوارەوە تا هەڵیدەبژێریت )

ئەگەر وەڵامەکەت :

زەڕافە = تۆ مرۆڤێکی ناواقیعیت .
شێر = مرۆڤێکی ناڕاستگۆیت .
مەیمون = تۆ مرۆڤێکی فەوتاویت .
سمۆرە = تۆ مرۆڤێکی لێت بێ ئومێدبوم .

ئەزانی بۆچی ؟؟
چونکە دارخورما مۆز ناگرێت 😁

🌷🌸 دەزانم هەمووان مێشکیان ماندوە ، با پشویەکیش وەربگرن ، تۆزێک پێبکەنێت .
سوپاس بۆ پیکەێنت بەشێوەیەکی گشتی
تەنانەت پێکەنینیش هەڵە نوسراوە😊🥰

🌹🌹🌹
چاوتان نەیەشێت ماندوبون بەخوێندنەوەیی 🌹🌹🌹
________________

❤️ بمێنن بەخێر ❤️
بزانین چەنکەس دەرچوو😂

و. یوسف شێخ وەهاب

26/03/2024

هەر بۆخۆشی با تۆزێ پێبکەنی😅

خوێندکارێـک لەوانەی (داڕشتن)دا کەوتبوو، پرسیاریان لە مامۆستاکەی کرد بۆچی لەم وانەدا کەوتوە؟
مامۆستاکەی وتی: هەرکاتێک داوای لێدەکەم لەسەربابەتێک بنووسێـت، تۆزێک باسی دەکات و دەچێتە سەر بابەتێکی تر.
- هەندێ بابەتمان پێ بڵێ کە پێـت وتووە؟
+ جارێک داوام لێـکرد، باسی وەرزی بەهار بکات, وای نووسیبوو: بەهار جوانترین وەرزی ساڵه، دەشت و دەر سەوز دەبن، حوشتر دەتوانێت تێربخوات، حوشتر گیاندارێکی فەقیرە، بەرگەی گەرما و بێ ئاوی دەگرێـت زۆر ئارامگرە و لە بیانباندا گەورە دەبێت و شت دەگوازێتەوە و حوشتر...حوشتر...تاکۆتایی...
ـ لەوانەیە بەهۆی نزیکیان لەیەکەوە، لەباسەکە دەرچووبێت.
- مامۆستاکە وتی: نا وانییه هەرچی پێ بڵێـن نیو دێڕ باسی ئەو شتە دەکات دواتر تاکۆتایی باسی حوشتر ئەکات، بۆ نمونە جارێـکی وتم باسی سەیارەی یابانم بۆبکات.
نووسیبووی: یابان کۆمەڵێک داهێنانی زۆری هەیه، لەوانە لە بواری سەیارەدا، بەڵام خەڵکی گوندەکان بۆ گواستنەوەی شتەکانیان، پشت بەحوشتر دەبەسـتن. حوشتر گیاندارێکی فەقیرە بەرگەی گەرما و بێ ئاوی دەگرێـت، زۆر ئارامگرە و لە بیانباندا گەورە دەبێت و شت دەگوازێتەوە و حوشتر......حوشتر......تا کۆتاییی.
جارێکی تر پێم وت باسی سوودی حاسیبەم بۆبکە.
نووسیبووی: حاسیبە ئامێرێکی بەسوودە، بەڵام خەڵکی گوندەکان نیانە، ئەوان حوشتریان هەیە، حوشتر گیاندارێکی فەقیرە بەرگەی گەرما و بێ ئاوی دەگرێـت زۆر ئارامگرە و لەبیانباندا گەورە دەبێت و شت دەگوازێتەوە و حوشتر......حوشتر......تا کۆتایی.
ئەوکاتەی زانی لەم وانەدا کەوتوە نووسینێکی بۆ وەزیری پەروەردە نووسی: جەنابی وەزیر باسی ئەو ستەمە دەکەم بۆ جەنابتان کە لە من کراوە، لەوانەی دڕاشتندا منیش وەک حوشتر بەئارام بووم. حوشتر گیاندارێکی فەقیرە بەرگەی گەرما و بێ ئاوی دەگرێـت زۆر ئارامگرە و لەبیانباندا گەورە دەبێت و شت دەگوازێتەوە و حوشتر...... حوشتر......تا کۆتایی...

و: ئەیاد فەهمی

26/03/2024

یانزە حەقیقەت کە پێویستە بیزانیت ....

حەقیقەتی یەکەم :
لەگەورەترین ستەمەکۆمەڵایەتییەکان : ئەوەیە ماڵێک بۆ کچێکی باش بگەڕێن بۆ کوڕەخراپەکەیان ...

حەقیقەتی دووەم
کاتێک کۆمەڵگا لەسەر عەیبە پێش حەرام پەروەردە دەکرێت ، هیچ لەلات سەیرنەبێت پیاوێکی نوێژنەکەر زۆر لەخێزانەکەی بکات خۆیی داپۆشێت .

حەقیقەتی سێیەم
نەزان کەسێک نییە خوێندن و نوسین نەزانێت ، نەزان کەسێکە قیبلەدەزانێت و نوێژناکات .

حەقیقەتی چوارەم
سێ شت ناگەڕێتەوە :
قسەیەک کە لەدەمت دەرچو ...
تەمەنێک کە تێپەڕی ...
متمانەیەک کە لەدەستدرا ....

حەقیقەتی پێنجەم
ژیان وەکو بازاڕێکی گەورە وایە ، دەگەڕێیت ئەوەی جوان و پاکە دەیکڕیت ، بەڵام ئەوەت لەبیربێت حسابەکەی لەپێشتە ، دەبێت پارەی هەموو ئەوانە بدەیت کەهەڵتگرتوە.

حەقیقەتی شەشەم
چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوکدا کتێبێکە تۆ دەینوسیتەوەو، منداڵەکانت بۆتدەخوێننەوە.

حەقیقەتی حەوتەم
نیشانەی ئەدەب و پەروەردەیەکی جوانە کە پرسیاری شتێک نەکەیت کەلەتۆ دەشاردرێتەوە ، مادەم بۆتۆ ئاشکرا نییە، کەواتە ئەگەری زۆرە هیچ پەیوەندی بەتۆوە نەبێت.

حەقیقەتی هەشتەم
مردن چاوەڕێی تۆناکات تا خۆت ڕێکبکەیتەوە لەهەڵەوتاوان ، خۆت ڕێکبکەرەوەو، چاوەڕێی مردن بکە.

حەقیقەتی نۆیەم
دەزانیت واتای ئەم قسەیەیی ستەملێکراو چییە ؟
" حسبی الله ونعم الوکیل"
واتا دۆسییەی کێشەکەی خۆیی لەزەوییەوە ناردوە بۆ ئاسمان .

حەقیقەتی دەیەم
زۆرکەس بڕوایی وایە کە چاوپیسی کاریگەریی هەیە، زۆر لەوەزیاتر کەبڕوایی هەیە خودای گەورە باشترین پارێزەرە ....

حەقیقەتی یانزەیەم
نابینایەک ئاواتییەتی قورئان ببینێت .
نابیستێک بەئاواتەوەیە گوێی لەکەلامی خوابێت .
لاڵێک هەموو هیوایەکی ئەوەیە قورئان بخوێنێتەوە .

بەڵام ئێمە هەموویمان هەیە ، کەچی مۆبایلەکانمان ژیانمانی بەفیڕۆ بردووە .

کامەیانت لەلا جوانتربوو ؟؟

و. یوسف شێخ وەهاب

Address

Sulaimaniya

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when shin shop posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category